CV

Rubaiyat - چوارینەکان

هیچ چوارینەیەک نەدۆزرایەوە.

چیم هەیە
سەیر سەیر، چیم هەیە بەلام بروانە چیم پێیە
هەمووی هەر ووەشەیە چۆن دنیا هەر ئەوەیە
چوار
ئاوارە بووم لە ململانێی نایەکسان بەرامبەر هەر چوار دڕندە، ئاخ کە دابڕام لە داوێنت لەبیرمە لە هەندەرانیش سەختی هەورازو نشێوت، نێرگزی گەشاوەی دەشت و داوێنت
بە دڵمە دۆست و دەزگیران لە خڕێو دۆڵان، ماچوومووچی ئێوارەی سەرکانی لە داوێنت لەزەینمە چوار وەرزت، چوارچێوەت، بە چوار خۆ بگرەوە ئەی وەتەن، دەستم بە داوێنت
چاوی من بۆ ڕوانگەی تۆ
له‌ چاوانی خۆمەوە بڕوانه‌ من با چاوی تۆ ببینێ دەردی ده‌رونی من
له‌ ئازاری گه‌ل هه‌تا تاوانی من سه‌رگه‌ردانه‌ له‌‌ ناو گه‌ردون ئاهی من
ژیان و بێ دەسەڵاتی و ووڵات
ئەی ژیان، من لە منداڵیەوە هەر هەڵاتم ئاخ گیان، بروانە من چەن بێ دەسەڵاتم
ئەرێ، من لەبەر بێ دەسەڵاتیم داهاتم ئاخ بۆ جامێک بادەی ئازادی لە ووڵاتم
ژیانی بێ ئەنجام و مەنتق
بەسە خەیاڵ، شێعر و پارانەوەش ببێت بەس کاتی دەلیل، هۆکارە و مەنتق، ناوەستم تاس
مەچەقێ لە ژیانی بێ ئەنجام وەک بێ کەس خووسرە لێی هەڵکە قۆڵی راست، چەپە بەس
خوسرەو و لاوێ و ووڵات
خوسرەو بگرەوە گڕ و تین وەکوو سەردەمانی لاوی با شەماڵ بیبا بیرەوەریەکانت بەسەر دەرو دۆڵ و دەراوێ
لە لووتکەی چیای پیرۆزیشەوە بەرەو کانیاو و سەرئاوێ ڕێبازت داپۆشێ ووڵات وێنەی تیشک بەسەر هەموو لاوێ
ژیانی سەربەرز و سەرشۆڕ
ژیانی سەختم لە کوێستانەوە هێنا سەرانسەر لە سەربەرزی لە گەرمای هاوینی گەرمەسێر دانەهێزا و لە سەرما نەلەرزی
بەرەوژێر کەوتمە پێچ و پەڵای پرچی بەژن شۆڕێ بێ بەزەیی شۆڕی کردەوە سەر لە چیاوە هەتا داوێنی بە حکمی بزەیێ
باڵ کێش
هەر لە لاوی ڕا هاتم باڵ بکێشم هەتا سەری سەر هەر سەرم دەکێشا بە باڵی باڵکێشاندا سەرانسەر
ئێستاش باڵ بکێشم تاوانبام کە سەرکێشم یەکسەر هەتا ئاسۆ پەلدەکێشم ئەگەر ئەو جامەش سەربکێشم
سەربەرزی خۆش
بێزام لە پانتایی دەشت، لە شاری درۆی هزر و باسان سەردەکەوم لە بنار هەتا لووتکەی حەرز و ئاسمان
دەردەکەون هەڵۆ و باز، دەرپەرن و دەڕەون قل و قاز چ خۆشە سەر لەو بەرزیە، با نەنێمەوە سەر ئاسان
باوەشی زاگرۆس
ئەگەر ڕێت کەوتە توری سینا، مەپرسە ئەری ئیلێهی بگەرێوە باوەشی زاگرۆس، چیا و دۆڵ و تەلانی
گوێ گرە سکاڵای گەل، بەڵام جوابی لەم ترانی با دامرێ بڵێسەی دڵ، هەتا سەر لەسەر ڕانی
زمان
هەر وەکوو ناتوانین دەستکاری بکەین زەمان هەر دەتوانین هێندێ تێک بدەین شوێن و مەکان
زمان بەشێکی گیان گرینگتر لە مێشک و ددان مێشک و شوێن و زەمان بێکەڵکە، گەر نەبێ زمان
نەورۆز
نەسیم دێ بە سەر دەشتدا بەرەو باڵای چیا، دێنێ نەوڕۆژ بڵێی لابات ساردی زستان، ڕاماڵێت رەمەزان، بێنێ نەورۆز
نەورۆز هەڵکا شەماڵێ، بژیێنێتەوە رەز، بکات ووڵات پیرۆز با جەستەی گەل بژیتەوە و منی وەرەز بە ئاوی ڕەز دڵخۆش
ڕۆژهەڵات
بڕوانە کاتێ ڕۆژ دەگاتە ئێوارە، بەندەنی شاخیت لێ دیارە زەردەپەڕە و لووتکە روونە، ئاڵ و کاڵ وەکوو گەردنی یارە
لە بەرزی تۆوە سەربەرزە گەل، لاوی بەتین لەگەڵ نازدارە دێنێت شەوە زەنگ، بەڵام ڕۆژهەڵات دیسان تیشکت دیارە
F فاڵ / گەڕان +− قەبارە Esc داخستن