❧ ❧ ❧
Rubaiyat - چوارینەکان
⚜
هیچ چوارینەیەک نەدۆزرایەوە.
⚜
هەقیقەت و مەی
دوێنێ شەو سەرم کرد بە مەیخانەدا، خووم دایە مەی
✦
ساقی تێی دەکرد پیاە بە پیاڵە، دەمنۆشی پەی بە پەی
لێکۆلەرەوی ڕێی هەقیقەت بووم، ئێستاش مەستی مەی
✦
ساقی پێکەنی و نیشانی دام گۆشە، پڕی پیاوچاک و زانا
⚜
چوار
ئاوارە بووم لە ململانێی نایەکسان بەرامبەر هەر چوار دڕندە، ئاخ کە دابڕام لە داوێنت
✦
لەبیرمە لە هەندەرانیش سەختی هەورازو نشێوت، نێرگزی گەشاوەی دەشت و داوێنت
بە دڵمە دۆست و دەزگیران لە خڕێو دۆڵان، ماچوومووچی ئێوارەی سەرکانی لە داوێنت
✦
لەزەینمە چوار وەرزت، چوارچێوەت، بە چوار خۆ بگرەوە ئەی وەتەن، دەستم بە داوێنت
⚜
چاوی من بۆ ڕوانگەی تۆ
له چاوانی خۆمەوە بڕوانه من
✦
با چاوی تۆ ببینێ دەردی دهرونی من
له ئازاری گهل ههتا تاوانی من
✦
سهرگهردانه له ناو گهردون ئاهی من
⚜
ژیان و بێ دەسەڵاتی و ووڵات
ئەی ژیان، من لە منداڵیەوە هەر هەڵاتم
✦
ئاخ گیان، بروانە من چەن بێ دەسەڵاتم
ئەرێ، من لەبەر بێ دەسەڵاتیم داهاتم
✦
ئاخ بۆ جامێک بادەی ئازادی لە ووڵاتم
⚜
ژیانی بێ ئەنجام و مەنتق
بەسە خەیاڵ، شێعر و پارانەوەش ببێت بەس
✦
کاتی دەلیل، هۆکارە و مەنتق، ناوەستم تاس
مەچەقێ لە ژیانی بێ ئەنجام وەک بێ کەس
✦
خووسرە لێی هەڵکە قۆڵی راست، چەپە بەس
⚜
خوسرەو و لاوێ و ووڵات
خوسرەو بگرەوە گڕ و تین وەکوو سەردەمانی لاوی
✦
با شەماڵ بیبا بیرەوەریەکانت بەسەر دەرو دۆڵ و دەراوێ
لە لووتکەی چیای پیرۆزیشەوە بەرەو کانیاو و سەرئاوێ
✦
ڕێبازت داپۆشێ ووڵات وێنەی تیشک بەسەر هەموو لاوێ
⚜
ژیانی سەربەرز و سەرشۆڕ
ژیانی سەختم لە کوێستانەوە هێنا سەرانسەر لە سەربەرزی
✦
لە گەرمای هاوینی گەرمەسێر دانەهێزا و لە سەرما نەلەرزی
بەرەوژێر کەوتمە پێچ و پەڵای پرچی بەژن شۆڕێ بێ بەزەیی
✦
شۆڕی کردەوە سەر لە چیاوە هەتا داوێنی بە حکمی بزەیێ
⚜
باڵ کێش
هەر لە لاوی ڕا هاتم باڵ بکێشم هەتا سەری سەر
✦
هەر سەرم دەکێشا بە باڵی باڵکێشاندا سەرانسەر
ئێستاش باڵ بکێشم تاوانبام کە سەرکێشم یەکسەر
✦
هەتا ئاسۆ پەلدەکێشم ئەگەر ئەو جامەش سەربکێشم
⚜
سەربەرزی خۆش
بێزام لە پانتایی دەشت، لە شاری درۆی هزر و باسان
✦
سەردەکەوم لە بنار هەتا لووتکەی حەرز و ئاسمان
دەردەکەون هەڵۆ و باز، دەرپەرن و دەڕەون قل و قاز
✦
چ خۆشە سەر لەو بەرزیە، با نەنێمەوە سەر ئاسان
⚜
باوەشی زاگرۆس
ئەگەر ڕێت کەوتە توری سینا، مەپرسە ئەری ئیلێهی
✦
بگەرێوە باوەشی زاگرۆس، چیا و دۆڵ و تەلانی
گوێ گرە سکاڵای گەل، بەڵام جوابی لەم ترانی
✦
با دامرێ بڵێسەی دڵ، هەتا سەر لەسەر ڕانی
⚜
زمان
هەر وەکوو ناتوانین دەستکاری بکەین زەمان
✦
هەر دەتوانین هێندێ تێک بدەین شوێن و مەکان
زمان بەشێکی گیان گرینگتر لە مێشک و ددان
✦
مێشک و شوێن و زەمان بێکەڵکە، گەر نەبێ زمان
⚜
نەورۆز
نەسیم دێ بە سەر دەشتدا بەرەو باڵای چیا، دێنێ نەوڕۆژ
✦
بڵێی لابات ساردی زستان، ڕاماڵێت رەمەزان، بێنێ نەورۆز
نەورۆز هەڵکا شەماڵێ، بژیێنێتەوە رەز، بکات ووڵات پیرۆز
✦
با جەستەی گەل بژیتەوە و منی وەرەز بە ئاوی ڕەز دڵخۆش
⚜
ڕۆژهەڵات
بڕوانە کاتێ ڕۆژ دەگاتە ئێوارە، بەندەنی شاخیت لێ دیارە
✦
زەردەپەڕە و لووتکە روونە، ئاڵ و کاڵ وەکوو گەردنی یارە
لە بەرزی تۆوە سەربەرزە گەل، لاوی بەتین لەگەڵ نازدارە
✦
دێنێت شەوە زەنگ، بەڵام ڕۆژهەڵات دیسان تیشکت دیارە
هاوبەشکردنی چوارینە
❧ ❧ ❧
F
فاڵ
✦
/
گەڕان
✦
+−
قەبارە
✦
Esc
داخستن